فۆتۆ ستۆری: خانەی ئاڤێستا، مینبەرێكی كوردانە لەناوجەرگەی ئیستەنبوڵدا

ڕاپۆرت 28/07/2019

هێژا دڵشاد-ئەستەمبوڵ
خانەی وەشانی ئاڤێستا یەك لە وەشانە دیارەكانی باكووری كوردستان و توركیایە كە لە ساڵی 1994 وە دامەزراوە و تائێستاش پتر لە 400 كتێبی بە چاپ گەیاندووە كە زۆربەیان كتێبی كوردیییە و وەرگێڕانی بۆ كراوە.
بنكەی سەرەكی ئاڤێستا لە ئەستەمبوڵە و هاوكات لە ئامەدیش ناوەندی كتێب فرۆشتنی خۆی هەیە. 

 

سێ‌ نهۆمی تەرخان كراوە بۆ كتێبخانە

وێنەی بەشێك لە نوسەران و روناكبیرانی گەلی كورد

ئاڤێستا لە بینایەكی چوار نهۆمییە، كە پتر لە 20 هەزار كتێب و ئەرشیفی نوسراوی كۆن و تایبەت بە زمان و ئەدەبیاتی كوردی تیا هەڵگیراوە. هاوكات كتێبەكانی ئاڤێستا زۆرتر لە بواری ئەدەبیدا خۆی دەبینێتەوە. 

ئەرشیفكردنی پەرتوكی كۆن

وێنەی چەند كەسایەتییەكی كورد
ساڵانە ئاڤێستا بە كتێبەكانی بەشداری پێشانگاكانی كتێب لە توركیا و لە هەولێر و لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و بە زمانی توركی و كرمانجی كتێبەكانی نمایش دەكات.
هاوكات ئاڤێستا لەگەڵ زانكۆ و ناوەندە ئەكادیمیەكاندا پانێڵ و كۆنفڕانسی جۆراوجۆر لەسەر مەسەلەی ئەدەبی و كلتوری كورد و لە بواری زماندا رێكدەخات، هەروەها لە بینای ئاڤێستاش مەراسیمی ئیمزاكردنی كتێب رێكدەخرێت.

وەشانی ئاڤێستا ساڵانە بە كتێبەكانی بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكات

بەشداری وەشانی ئاڤێستا لە  پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە رۆژئاوای كوردستان

 

پانێلێك لەسەر كتێبێك دەربارەی مێژووی خەباتی 100 ساڵی ژنی كورد لەلایەن ئاڤێستاوە چاپ كراوە

مەراسیمی ناساندنی كتێبێك لە وەشانی ئاڤێستا

لۆگۆی وەشانی ئاڤێستا

بینای وەشانی ئاڤێستا لە گەڕەكی بەیئۆغڵو لە ئەستەمبوڵ

چەند كتێبێكی چاپ كراوی ئاڤێستا

عەبدوڵا كێسكین، خاوەنی ئاڤێستا دەڵێت "ساڵانە كتێبی سۆرانی بۆ زمانی توركی و كرمانجی وەردەگێڕین و چاپی دەكەین، ئامانجمان ناساندنی نوسەرانی باشوورە بە باكوور و هەروەها بە پێچەوانەوە تاكوو بەرهەمەكانیان بە زۆرترین خوێنەری كورد بگات".
كێسكین ئاماژە بەوەشدەكات كە ساڵی پار، لەلایەن توركیاوە رێگریی كراوە لەوەی 14 كتێبی ئاڤێستا چاپ بكرێت كە تایبەت بوون بەمەسەلەی كوردستانەوە، دەشڵێت "لەلایەن دادگاشەوە دۆسێی یاساییمان لەسەر كراوەتەوە".

 عەبدوڵا كێسكین،بەڕێوەبەر و خاوەنی وەشانی ئاڤێستا