ئێوارەی پەروانە بە ئەڵمانی بڵاو دەبێتەوە

ڕەخنەی چاودێر 22/08/2019

ڕەخنەی چاودێر

 

ئەمڕۆ ڕۆمانی ئێوارەی پەروانەی نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بە ئەڵمانی بڵاو کرایەوە.


دوای بڵاوبوونەوەی دواهەمین هەناری دونیا و شاری مۆسیقارە سپییەکان بە ئەڵمانی بەستنی زیاد لە ١٠٠ کۆڕو سیمنار لە ئەڵمانیاو نەمساو سویسراو دانمارک و فرانسا و چێک و لندن و زۆر وڵاتی تر، ئەمرۆ ڕۆمانی ئێوارەی پەروانە لەکتێبخانەکانی هەرسێ وڵاتی ئەڵمانی زمان (نەمسا و سویسرا و ئەڵمانیا)دەستدەکەوێت.


ڕۆمانەکە لە وەرگێڕانی «ڕاوێژ سەلیم» و «ئوتە کانتێرا لانگ»ـە. ڕۆژی 1. 09 نوسەر بەختیار عەلی لە فیستفاڵی ئیرلانگنی ئەدەبیڕ کە یەکێک لە فیستفاڵە شیعرییە گرنگەکانی ئەڵمانیایە، یەکەم گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ ڕۆمانەکە دەکات. هەمان ڕۆژ میوانی بەرنامەی دیوانە لە ڕادیۆی بایەر، کۆڕەکەش و بەرنامەکەش لەلایەن خاتوو کۆرنێلا تزێچەوە دەبرێن بەڕێوە.


نوسینی ناو ئەم کەوانەیە دەگەرێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە لە کاتی خۆیدا:
(ئێوارەی پەروانە، ناوی رۆمانێکە لە نوسینی بەختیار عەلی. ھەڵبەستوان و نووسەری ناودار، بەختیار عەلی، پاش بڵاو کردنی ئەم رۆمانە کە دووھەمین رۆمانیەتی، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا. ئەم رۆمانە پێک ھاتووە لە ٢٢ بەش و یەک بەشی کۆتایی و سەرجەم ٢٥٥ لاپەڕەیە. بە پێی ئەو مێژووە لە کۆتایی دوواھەمین لاپەرە دا دانراوە، ئەم رۆمانە لە ماوەی ١٠ مانگ دا لە مانگی ١ تا مانگی ١٠ ی سالی ١٩٩٧ەوە نووسراوە. ئەم رۆمانە لە لایەنی بڵاوکراوەی رەھەند، سالی ١٩٩٨ لە سوێد بڵاوبووەوە.


چیرۆکەکە
ناوی ڕۆمان بە ئەو ئێوارەیە ئاماژە دەکات کە پەروانە و یەکێک لە ھەڤاڵانی بە ناوی میدیا، دوو پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە، لە لایەن براکانیانەوە و لە بەر دەم کۆمەڵێک کەسایەتیی مەزھەبی دا کە بڕوایان ئەوەیە لەگەڵ گوناھباران دا 
دەجەنگن، لە سێدارە دەدرێن. دواتر ئەم ئێوارە دەبێتە سەمبۆلی زستان، مردن و دۆراندن.)