ئەمریكا یەك ملیۆن دۆلار بۆ بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵی هەرێم تەرخان دەكات

کوردستان 27/09/2021


ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكابۆ بوژانەوەی نێودەوڵەتی و  و دەزگای"تۆپ ماونتن" پرۆگرامێكیان تەرخانكردوە بەمەبەستی بەگڕخستنی بڕی یەك ملیۆن دۆلار بۆ بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ لەهەرێمی كوردستان.
ئاژانسی ئەمریكا بۆ بوژانەوەی نێودەوڵەتی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای "تۆپ ماونتن"  پرۆگرامێكیان سازكردوە بەمەبەستی ئەكتیڤكردن و بووژانەوەی كاری كشتوكاڵی كە ئامانجی بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵە لە هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی راگەیاندرواكە پرۆگرامەكە بڕی یەك ملیۆن دۆلار لەخۆ دەگرێت بۆ ماوەی 12 مانگ ئامانجی درووستكردنی كێبەركێ كردنە بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیە ناوخۆییەكانی عیراق. 
روونیشیكردوەتەوە ئەم پرۆگرامە دەبێتە هۆكار بۆ پشتیوانی كردنی پرۆژە بازرگانیە بچووك وناوەند وكارە نوێیەكانی بواری كشتوكاڵ و كەرتی بازرگانی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ لەهەرێمی كوردستان .
ئاشكراشی كردوە پارەكە لەرێگەی پێدانی ئامێر و خزمەتگوزاری و هاوكاری تەكنیكی پێشكەش دەكرێت بەمەبەستی بەرزكردنەوەی توانای بەرهەم هێنان و ئاسان كردنی كاری هاوبەش .