ئاگر لە بنكەیەكی سەربازی سوپای پاسداران دەكەوێتەوە

جیهان 27/09/2021


شەوی رابردوو پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە لە رۆژئاوای تاران  ئاگر لە بنكەیەكی توێژینەوەی سوپای پاسداران كەوتوەتەوە 
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە بەهۆی رووداوەكەوە 3 كەس برینداربوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
لە ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە نەكراوە، نووسراوە کە ئەو بنکەیە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی سوپای پاسداران بووە.
هەر شەوی ڕابردوو سوپای پاسداران ڕای گەیاند، کە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە خۆیان گەیاندووەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە