وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت هەرێم نەوتەکەی ڕادەستی عێراق بکات

عێراق 07/08/2022

چاودێر

 

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەسەر خەتن تا لەسەر کێشە و ناکۆکییەکان بگەنە چارەسەرێک و دەشڵێت، بە پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، دەبێت هەرێم نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات.

 

وەزیری نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەی ئەلسەباحی ڕاگەیاندووە: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ كۆتاییهێنان به‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن،‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری فیدڕاڵیدا، به ‌پێی بڕیاری دادگا کە بریتییە لە بڕیاری پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە ڕادەستكردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهێندراو لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانەی تر، كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی لێ دەرهێناوە. چونکە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی نوێنەرایەتیی دەکات و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی سەبارەت بە گەڕان و دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە کار دەهێنێت.


ئاماژە بەوەش دەکات، زیادەڕەویی میدیایی بۆ پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە لایەن دەزگای میدیایی جۆراوجۆرەوە، وەک ئەوەی پرسێکی ململانێی دەرەکی بێت، مەترسی و ناڕوونیی گەورە لەخۆ دەگرێت، کە ئامانج لێی سەرلێشێواوییە.


دەشڵێت: "حکومەتی فیدڕاڵی مامەڵەی لێکدژی یاسایی نێوان هەردوو لایەن دەکات، وەک یەکێک لەو شتە ئاساییانەی، کە لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتە ناوخۆییەکان ڕوو دەدات."