زانیاری لەبارەی ئەو ڤێلایەی كە زەواهیری تێدا كوژرا

جیهان 10/08/2022


ئا/ رەمەزان شێخانی
تا ئێستاش ئەو شوێنەی كە ئەیمن زەواهیری سەرۆكی رێكخراوی قاعیدەی تێدا كوژرا جێگەی سەرنجە، لەو بارەیەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە،ئەو ڤێلایەی كە زەواهیری تێدا کوژرا، ماوەی 10 ساڵ لەلایەن ئاژانسێکی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەکرێ گیرابوو.
گاردیان بڵاویكردوەتەوە ، ڤێلاكە لەلایەن "دان سمۆك" كە بەڵێندەرێكی مەدەنی ئەمریكیە ئاشكرا كراوە كە لە ئەفغانستان كاردەكات، ئەو وتویەتی زۆر شارەزای بالكۆنەی ئەو ڤیلایە بوە كە زەواهیری تێدا كوژراوە، هەمیشە لەو بالكۆنە راوەستاوە كاتێك لە ئەفغانستان كاری كردوە لە پرۆژەی هاوكاریەكانی حكومەتی ئەمریكادا.
بەگوێرەی راپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا،زەواهیری هەمیشە حەزی كردوە لەو بالكۆنە راوەستێت چونكە لەویەوە دەیمەنی تەواوی شاری كابۆل دەبینرێت ، هێرشەكەش لەو كاتەدا ئەنجامدراوە كە زاوهیری لە بالكۆنەكەدا راوەستاوە. 
روونیشیكردوەتەوە ڤێلاكە دیوارەكانی بە شووشەی سەوز داپۆشراوە و دەكەوێتە گەڕەكێكەوە كە موڵكەكانی لەلایەن سەركردەكانی جەنگ و چینی تەكنۆكراتەوە داگیركراوە بەتایبەت پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن تالیبانەوە.
روونیشیكردوەتەوە پاش پەرەسەندنی جەنگ زۆربەی ئەو ڤێلایانە دراونەتە كرێ بە رێكخراوە ناحكومی و بەڵێندەرەكان كە یەكێك لەو ڤێلانە ئەم ڤێلایە بوە كە سەر بە ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمریكایە.
سمۆك یەكێكە لە جەنگاوەرە دێرینەكانی ئەمریكا لەعیراق و چەندین ساڵ كاری مەدەنی كردوە لە ئەفغانستان ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە چەندین ساڵ لەو شوێنەدا ژیاوە كە زەواهیری تێدا ژیاوە.
راشیگەیاند: زانیاریەكان لەسەر خانوو ودانیشتوانی شوێنەكە زۆر بەخێرایی دەگۆڕێن كێ دەیزانی دووژمنی یەكەمی ئەمریكا لەو شوێنە نیشتەجێ دەبێت ،لەكاتێكدا بڕی 25 ملیۆن دۆلار وەكو خەڵات لەلایەن ئەمریكاوە دیاری كرابوو بۆ هەركەسێك زانیاری لەسەر شوێنی زەواهیری ئاشكرا بكات! كارێكی نالۆژیكیە!
رۆژی دووشەممەی رابردوو جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هەواڵی كوشتنی زەواهیری لە كابۆل راگەیاند.
زەواهیری بە پلاندانەری هێرشەكانی قاعیدەو هێرشەكانی 11 سیپتەمبەر دادەنرێت و پزیشكی تایبەتی بن لادان بوە.