سەدر بە تویتێك هەموو دەرگاكانی لە مالیكی داخست

عێراق 10/08/2022


 چاودێر:

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بە تویتێكی زۆر تووند وەڵامی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسای دایەوە لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژادنی پێشوەختە و هەموو دەرگەكانی لەسەر داخست.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا داوای كرد دەسەڵاتی دادوەری پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوپەڕی تا هەفتەیەكی دیكە.

سەدر لە هەمان كاتدا داوایكرد سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵات دابنێت.

ئەمەش وەك بەڵێنێكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا كە هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی رەتكردبووەوە.