سەرنجێک لەسەر بەرنامەی باوەڕنما

کوردستان پێش 4 هەفتە

ئازاد بایز
خۆناسین و ڕوحناسین کامیان لەپێشترە . ئەو تەرەف و کەس و شوێنەی ئەم پرۆگرامە بە بابەتە و مژارەکەیەوە ئاراستە دەکات کێ یە کام بەشەرەیە کام جیلە لە کام سەردەمدایە. 
من تەواوی پرۆگرامەکەم گوێ دایە یەک حەرف تەنانەت یەک حەرف نە سودم وەرگرت نە زەخیرەی مەعریفەیم زیادی کرد بەراستی نە هەیەجانم گرت وە لە ناو کەوانەدا باس باسی (ڕوحە). هەڵبەتە ئاستی ئەو کەسانەی ناو پرۆگرامەکە هەیە بەڵام لە شوێنکدا پێکەوە کۆبوونەتەوە نەک خزمەتیان بەیەکتر نەکردووە بەڵکو لەسەر سەرنجەکانی یەکتر هەندێک گفتوگۆی ئەقڵانی و دونیەوی دەکەن. 

من حەزەکەم باسێک لە خۆناسین بکرێت چونکە پەروەردەی خۆناسین سەرەتای تێگەیشتنە لە خود لە خودا لە ئەزدا لە دونیا لە مێتادونیا و مێتافیزیک . 

خۆناسین بە چەند ڵیڤڵێک :
خود 
من
دوو کەلیمەی جودا لەیەکترن . “خود” دەتوانێ تۆی باڵا بێت وە “من” دەکرێت ئەو کەسە بێت کە لەدونیادا هەیە ئەو کەسەیە کە جلوبەرگی هەیە خانووی هەیە ناوی هەیە دەچێتە زانکۆ خانەوادەی هەیە دێت و ئەڕوات و سەرکێشی دەکات و نازانم عاشق ئەبێت و دڵی ئەشکێت  پارەپەیدا دەکات و پەلامار ئەیا و کەتن ئەکات و ...هتد. بەڵام خود ئەو کەسەیە کە هیچ کام لەم کارانە ناکات واتا خود جێگیرە  خودی هۆشیاریە. واتا من بیردەکەمەوە کەواتە من هەم باسی ئەو منە شەرانگێزە پەرتەوازە ناجێگیرە سەرشێتە درۆزنە کاڵفامە ناکات .بەڵکو باس لە ئاگاهی دەکات لە هۆشیاری دەکات ئەوە خودە کە پەسەند و رەسەنە وە ئەوە منە کە دروستکراوی خەیاڵ و تیشکدانەوەی وەهمەکانمانە

واتا بۆ نموونە کاتێک بانگ دەکرێی مەسەلەن ناوێک هەیە کە بانگدەکەن ناوت ئەهێنن ئاوڕ ئەیەیتەوە جواب ئەدەیتەوە ئەو کەسە تەنها کۆنسێپتێکە ئەو شتەیە کە بەردەوام لە گۆرانکاری دایە. تەمەنی،رەنگی پێستی ، خانەکانی ،بیرکردنەوەکانی،بۆچوونەکانی،هەمووشتێکی.. بەردەوام لە گۆڕاندایە. ئەمە واتای ئەوە نیە کە من هیچ سودێکی نیە نا سودی هەیە بەو واتایەی دەیهەوێت خۆی لە کۆمەڵگە و لە ژیاندا نیشانبدات و ببینرێت و خۆی شرۆڤەبکات.

لە زمانی ئینگلیزیدا بەم دیدە دەڵێن : 
Distinct but not Different
واتا من پێناسەیەکی مەجەزای و زارەکی هەیە بەڵام لە واقعدا هیچ بوونێکی نیە. بۆ نموونە پەلکە زێڕینە ناکرێت بڵێین بوونی نیە چونکە هەیە بەڵام شتێکە کە بوونیەتی پەلکەزێڕینە بێت بوونی نیە. شتێکە شێوەدەگرێت و لەبەر هەندێک رووناکی شکاوە و چەسپاو دواتر دەڕوات نامێنێت.  تۆش منیش مرۆڤ بە گشتی بە شێوەیەک لە شێوەکان دەکرێت بڵێین بەم شێوازە هەین.  ئەوەی “منی” دروستکردووە زیهنی منە وە بەردەوام لە حاڵەتی گۆڕانکاری دایە. 

بەڵام خود یاخود منی باڵا هەرگیز ناگۆڕێت.
واتا ئەو ئاگاهیەی کە لە تەمەنی ٨ ساڵیەوە یان چوزانم لە ١٤ ساڵیەوە لە نێوچاوەکانتەوە سەیری ئەو کەسەی ناو ئاوێنەکە دەکات هەمان ئەو کەسەیە کە لە ٨٠ساڵی و ٩٠ ساڵی ئەو کارە دەکات ئەوەی کە دەبیستێ و دەبینێت هەموو شتەکان بە واتا سادەکەی.لە دەرەوە هەموو شت دەگۆڕێت هەتە زەلام هەیە لە ٣٠ ساڵی ناوی خۆی بە رەسمی ئەگۆڕێت بەڵام هیچ شتێک دەرباری ئاگای و هۆشیاری و خودی باڵا نەگۆڕاوە . 

واتا تۆ سەرماتە وە تۆ دەزانی کە تۆ دەزانی کە سەرماتە یان بە پێچەوآنەوە تۆ دەزانی کە ئازارت هەیە وە خودی تۆش ئەم زانیاریە دەزانێت ئەمە پێی دەگوترێت مێتاکۆگنشن . واتا لایەیەکی زیاتر لە ئاگاهی کۆنسێچنس. ئەو نەست یاخود ئەو ئاگاییە باڵایە خودی تۆ یە خودی منە وە ئەمە هەرگیز ناگۆڕێت.

 ئینجا هەندێک کەس پێیان وایە دەبێت چەند قۆناغێک تێپەڕێنی و بخوێنیتەوە نازانم پەی بکەیت تەی بکەیت هەتا دەگەیت بە خودناسی و خود بینی ئەمە لە کاتێکدایە کە خودی تۆ بەردەوام لەگەڵ تۆدا حزوری هەیە ئەوەی کە لە نێوانیان دایە زیهنی تۆیە فیکری تۆیە . رێک لە نێوانی خود و مندا بازگەی داناوە . لە ستانداردی زێندی و بوزا دا پێی دەڵێن (بودی) وەکو دەرگایەکە کە بەهەردوولادا دەکرێتەوە هەم بە رووی سەرەوە کە خودە هەم بە رووی خوارەوە کە منە دەکرێتەوە واتا هەم دەتوانێت روو لە خودی باڵا بکات هەم دەتوانێت روو لە منی گرفتار بکات. 

ئەمە قابیلیەت و تواناسازی خودبینییە لەلای من و زۆر کەسی سەر ئەم هەسارەیە نیە لەبەر ئەوەیە لە ئەفسانەکەنەوە هەتا ئایینەکان هەتا فەلسەفەش بەردەوام پێیان گوتین ( خۆت بناسە) چونکە خۆت بناسی ئەم راستیە لە خودی خۆتدا وەکو دروستکراوی هەرە لەخۆرازی و خەلیفەی خودا دەبینی .

وەکاتێک کە خۆتت بینی خۆتت ناسی ئیدی ئەوانی دیکەش دەبینی و دەناسی وە تێدەگەیت هیچ شتێک سەبارەت بە تۆ سپێشەڵ و تایبەت نیە . 

پێرسوناڵ مایند ناتوانێت خود بناسێت و بیبنێت چونکە سەرقاڵی منە سەرقاڵی موشکیلە و داستان و چیرۆکەکانی ژیانە وەکو ئینێرجی یاخود هەر وزەیەکی دیکەیە کە لە دار و شاخ و شەقام و پەتاتە و گوڵێکدا هەیە . لەبەر ئەوە دەکرێت بیرکردنەوەکان وەکو دەرهاویشتەکانی دونیای دەرەو بگرینە دەست بەشێکە لەوەیە کە خەریکە روودەدات بە بەردەوام وە ناوی ژیانە . وە ئەم دونیایە هیچ واقعێکی تێدا نیە .

باسەکە نە روحە نە دڵە نە جەستەیە باسەکە ئەوەیە تۆ لە خۆتدا دەتوانی دوالیتەی بوونی خۆت پەیدا بکەیت منێکی پڕ لە داخوازی پر لە تەلەبی بێ عاری سەرسەری کرزۆڵ وە خودێکی ئارامی تەربیەکراوی و تەماشاکەر چێژبەر دڵئارام و بەویقار. 

تەنها ئەم شرۆڤەیە ئەم شیکردنەوەیە دەروازەی یەکەم و دەستپێکی هەرە سەرەتاییە بۆ خودناسیین و پێویستە.
ئەگەر ئەمە نەبێت ئەوا ئێمە بەردەوام وا بیردەکەینەوە کە منی گرفتار واقعیەتەکەیە و خۆمان زۆر رەنجدە و زەلیل و داماو لیق دەکەین هەتا لە ژیانداین.

واتا ئەوەیە ئەیەوێت تۆڵە بسێنێتەوە منە بەڵام خود نا خود دەبەخشێت و دەبوورێت و رەهای دەکات گیر نابێت. تۆ لەهەر چرکەیەکی ژیانتدا ئەم ئۆپشنەت هەیە.
من دەیەوێت پۆخڵەواتی بکات یاخود دەیهەوێت ئەوانی دیکە خۆشیان بوێت یان سەرنجی لەسەر هەموو شت هەبێت لە هەموو شتێک تێبگات. بەلایەنی ئەوانی دیکەوە ڕێز لێگیراو و قەدرگران بێت . بەڵام خود نۆت گیڤ ئە شێت دەربارەی ئەو شتانە .

خود ئەو بەشەیە کە ناگوڕێت کێشەکە لەوێدایە کە فیکری ئێمە (بودی) لە نێوەندیاندا وەستاوە . لە بودیزمدا زیهن بۆ ٢ لایەن بەش دەکەن :
یەکەمیان پێرسوناڵ مایند واتا مێشکی کەسی یان شەخسی
دووەمیان هایەر مایند(بودیە) زیرەکی و ژیریە لێهاتوویە وە دەتوانێ کامل بێت و حەکیم بێت روو لە خودی باڵا بکات . وە تەماشای منی بچووکی لاغری دەستەمۆ بکات. 

 ژیان رەنگا و رەنگ و هەیەجانئەنگیزە وابەستەت دەکات گۆرانی تێدایە مەشغووڵ دەکات، درامای هەیە بۆ هەموو شتێک و قسەیەک و رووداوێک و پێشهاتێک. چوزانم بۆ نموونە تەسەورکە ئەگەر تۆ سەیری دیوارێکی سافی سابت بکەیت بەلاتەوە باڵکێش نیە. وە فیکری ئێمە ئاشقی ئەو کەشفکردن و یاری کردنەیە بە ژیان. ئەمە کێشە نیە . گرنگ ئەوەیە تۆ کاپاسیتە و لێهاتووی ئەوەت هەبێت خودی خۆت بناسیت و منیش بناسیت واتا بتوانی باکگراوندی ئەم رووداوانە ببینیت. یەعنی تۆ هەم ئۆبجێکت دەبینی هەم ئەو فەزایەی لە چواردەوریەتی. فیکرەکان ئەبینی وە خەرمانەی دەوری فیکرەکانیش دەبینی . 

چاوی ئێمە فێر بوو تەنها ئەو شتانە ببینێت کە بەردەوام لە گۆڕانکاریدان. وە بۆیە فیکر  یاخود من هەمووجارێک تێوەدەگلێ و خۆی هەڵدەقورتێنێ. چونکە بۆ تۆ ئەو شتانەی جێگیرن هیچ شوێنێکیان بۆ نامێنێتەوە . بۆ نموونە تۆ هیچ سەرنجێکت لەسەر هێزی کێشکردن نیە وە هەتا هەستیش پێناکەیت، ئەمە لە کاتێکدایە کێشکردنی تۆ بەرەو خوار بەرەو زەوی لە باردۆخێکی فرە دژوار دا بەردەوامی هەیە. بەڵام ئەمە بۆتۆ سروشتی بۆتەوە بەهەمان شێوە کە هیچ ئاگات لە هەوا نیە بەهەمان شێوە کە ماسی هیچ ئاگای لە ئاو نیە . کاتێک شتێک گۆرانکاری بەسەردا نەیەت بۆ ئێمە نادیدە دەبێت.دەچێتە باکگراوندەوە نابینرێت. 

(ساچیت ئەناندا )لە بودیزمدا واتا کاتی ئارامی سکونی تەواو دڵنەوایی واتا وەکو کێوێک کە خودە بێدەنگ و بڵند وەستاوە و ئەوەی بەدەوریا دێت هەورەکانن فیکرەکان و سەرنجەکان و حەسودی و رق و عەشق و حەز و غەریزە و شەهوەت و نیاز و خواستن و نە خواستنەکانن “منن”. واتا ئەو مرۆڤە بناسی کە رووداوەکان دەبینێت نەوەکو ئەوەی کە
 لەناو رووداوەکاندایە. 

نموونەی یاریە کۆمپیوتەریەکان ڤیدیۆگەیمەکان باشترین نموونەی تێگەیشنن بۆ ئەم باسە زۆر سادە ئەوەی یاریەکە دەکات لەناو شاشەکەدا بریتیە لە “من” وە ئەوەی ئەم شاشەیە ئەم یاریە ئەم کەسە ئەو ڕووداوانەی بەسەری دێن دەبینێت “خودە” منی باڵایە.
ئەگەر تۆ وا بیر بکەیتەوە ئەوەی نێو یاریەکە تۆیت ئەوا ئیشو ماشیە و هەتا هەیت گرفتاری گرفتاری گرفتاری. 
رەنگە دەستێک دوو یان ١٠٠ ببەیتەوە بەڵام ١٠٠٠ جار بندەکەویت و دەیدۆڕێنی. وە لەم یاری بردنەوە و
 دۆڕانەدا گاه نائومێد و گاه لە ئاسمان و گاه
 لە ئەرز و گاه پڕ هیوایت. ئەمەش دەلیلی سەفەرینگ واتا رەنجکێشانە. 

خۆمانمان Identify دەستنیشان کردووە کە بریتین لەوەی نێو ڤیدیۆ گەیمەکە . بەو کەسەی تیری بەردەکەوێت و عاشق ئەبێت و بەڵای بەسەردا دێت...هتد. واتا خۆمانمان وەکو ئەوەی کە خەریکە سەیری ئەم یاریە دەکات ناناسین. تەکناتهان دەڵێت خودی ئارامی خودی حازر بوون لە ئێستادا هەبوون لە ئەم سات و کاتەدا بێ ئەوەی هەست و ئیمۆشناڵ هەبێت و سەرقاڵی رابردوو و داهاتوو بیت ئەوەیە کە خۆت وەکو خود بناسیت هەموو ڕۆژێک هەتا زیاتر و زیاتر چێژ لەم ژیانە وەرگریت و ئەوەندە ئەفسوردە و غەمگین و ڕارا نەبیت . یانی مەسەلەی ژیان و مردن نیە ئەوەی کە دەیبینی ئەگەر وای دەبینی ئەوا روحی تۆ پەیوەستە بە یاریەکەوە جەوی تۆ حاڵی تۆ پەیوەستە بە یاریەکەوە . یانی ئەگەر نەتیجەو بەلاوە زۆر موهیمە ئەوە تۆ لەسەر کورسی نیگەرانی دانیشتویت . 

قۆناغی دووەم
تەوجیهی خۆت فۆکەسی بیرت دەبەیتەوە بۆ خود بۆ منی باڵا تاوەکو خۆت ببینی و خۆت بناسیت. ئەوەی دەیبینی ئەوەیە کە هیچ شتێک بوونی نیە ..ههه.. 

تەنها ئەوەی هەیە ئاگاهیە . نەستە. هۆشیاریە. وە ئەو شتانەی لەسەریان هۆشیاریت. واتا هیچ کەسێک نیە ئەوەی دەنگەکان دەبیستێ، تەنها دەنگەکان دەبیسترێن.یانی ئەوە دڵنیابە کە منی بچووک نیە وە ئەو منە باڵایەش بەهەمان شێووە مەحف دەبێتەوە . هههه.

ئەگەر ئەمەت پێ هەزم ناکرێت هیچ کێشە نیە. تەنها وەکو رەئیەک وەریبگرە .بەڵام پێویستە ئاشنایەتیت هەبێت بەم مەسەلانە. ئاشنایەتیمان هەبێت . 

سەرەتا تۆ پێت وابوو من پێم وابوو هەموو پێمان وایە کە ئەو منە راستیە و واقعیەتە ئاشق ئەبێت شەڕ ئەکات چوزانم شت ئەکات شتی ئەوێت کوا بائەو وەحشانە بکوژم کوا با پرۆگرامسازی بکەم و پارە قازانج بکەم و ماڵ بکڕم و زەواج بکەم هەر بەراستی هەندێک ڤیدیۆگەیم هەیە رێک سیمولەیشنی ژیانە کارئەکتەرەکە پارە پەیا ئەکات شەڕ ئەکات ژن ئەهێنێت شو ئەکات نازانم هەزار شت ئەکات بەس کە دەزگاکە ئەکوژێنیتەوە یان کە کارەباکە ئەکوژێنیتەوە هیچ یەکێک لەو شتانە بوونی نامێنێت و ون ئەبن . یانی تۆ ئەبێت ئامێری ئیگۆ و منی بچووک و بیرکردنەوەی من خواستی من بسڕیتەوە بیکوژێنیتەوە تاوەکو خودی خۆت بناسیت .
واتا لە قۆناغی دووەم تێدەگەیت کە بینەری یاریەکەی نەوەکو کارئەکتەری یاریەکە. ئەمەش ئاستێکی باشە چونکە تێدەگەیت کە ژیانە تەنها یاریەکە هههه. وە تۆش چێژ دەبینیت ئەوەشی زۆرتر چێژ ببینێت باشتر یاری دەکات . وە نەتیجەی هەر بەلاوە گرنگ نیە .

قۆناغی سێیەم
هەر هەمان نموونەی ڤیدیۆگەیمەکە کامێراکە ئەگەرێنیتەوە دواوە سەیر ئەکەیت کەس لە پشتی کامێراوە نیە هههه... ئەوەی یاری ئەکات کەس نیە ئەوەی ئەبینێت کەس نیە تەنها یاریەکە و روودەدات. تۆش تەنها تەماشاکەرێکی یان روونتر نەستێکی هۆشیاری ئاگاهیەکی کە ئاگات لە هەموو ئەم شتانەیە و هیچی تر. واتا پراکریتیە (زاهیرەیە) دیاردەیەکە و هیچی تر. واتا هەتا من هەیە سامسارا هەیە چەرخی عەزاب و نیگەرانی هەیە کاتێک من نامێنێت هەموو شتێک کە هیچ کڵایم و سۆفتە .

هەموو ئەم قسانە راستین دەربارەی ئیمپێرمنێنت واتا نا هەمیشەی یاخود کاتی . یەعنی ئەو شتەی بیری لێدەکەیتەوە بەدەستی بهێنیت بێگومان لەدەستی دەدەیت ئەم دونیایە دونیای لەدەستدانی هەموو شتێکە هەتا خودی بوونیەت و تەمەن و ئاسەوارەکەشت هەمووی دەرۆن و نامێنن ئیدی هەڵەداوان و راکەراکەی ناوێت. 

تۆ و من ئەو هەڵبژاردنەمان هەیە کە خۆمان بناسین و عەزاب نەکێشین وە ئەوەی بەسەرتدا دێت تۆ دەیبینی و هیچ کێشەیەک یان دەردێک بوونی نیە . ئەم فیلمە ئەم سەرگوزەشتەیە دەیبینیت هەندێک کات دڵخۆشیەو هەندێک کات غەمگینە . وە هەزار رووداوی جۆراوجۆری دیکە. کێشە چیە !!؟ کێشەکە ئەوەیە تۆ وا بیر دەکەیتەوە ئەو منە بچووکە تۆیت بەڵام وانیە هههه ئەوە تۆ نیت . تۆ باڵاتری تۆ خودێکی رەها و جێگیر و پەسەندی کە هەموو ئەو شتانە تەماشادەکات . 

جۆزێف کامبڵ قسەیەکی هەیە ئەڵێت 
“ بەشداریکردنی بە ویقار لە خەمەکانی ژیاندایە”یانی تۆ  و من لە بەرزی و نزمیەکان لە چالێنجەکانی ژیاندا بە ویقار و شەوقەوە یاریبکەین و چێژوەرگرین . نیگەرانی هیچ نەبیت . وە ئێمە کە ئەم شتانە لەسەر خۆمان بونمان درک پێدەکەین زوو زوو باوەڕ ناکەین . 

خودی مەولانا ئەمە پەیامەکەیەتی دائیمەن خەبەرت دەداتێ پێت دەڵێت ئاگادارت دەکاتەوە کە تۆ ئەوە نیت کە تێیان گەیاندووی یاخود تێیگەشتویت . ئەو جدای نی از نیستان لە راستیدا تەنها لە مێشکی تۆدا هەیە ئەگەر نا لە واقعدا هیچ رووینەداوە . بەڵام تۆ لەیادت چووە و لە بیریان بردوویتەوە مەشخوڵیان کردوویت. 

مەولانا کاتێک لە مەسنەوی مەعنەوی دەڵێت 
صورت از بی صورتی آمد برون 
باز شد کە انا الیە راجعون
واتا زەمینەیەک هەیە کە شتێکی لێوە دێتە دەرێ کەچی ئێمە تەنها سەرقاڵی ئەو شتە ئەبین کە هاتۆتە دەرەوە لە زەمینەکەوە خوی زەمینەکە لەبیر دەکەین . ئەو زەمینەیە کوانتومفیڵدە ،خودایە، تۆی باڵایە، ئاڵتیمەیتە، زاوە، دارمایە،براماناە،ئاتمانە. کە باسمان کرد لەسەرەوە. باکگراوند زەمینە کوانتۆمفیلد ئەو شوێنەی شتەکانی لێوە وەدەردێن و دەگەڕێنەوە بۆی. سەیرکە (صورت از بی صورتی امد برون) ٪٩٩ تۆ یاخود من بۆشاییە خاڵیە بی صورتی بێ وێنە و شکڵە ئینێرجیەکی خاڵسە؟ یاخود “کوانچێزنسە “واتا هۆشە.  یەک چرکە لێوەی دێتە دەرەوە دواتر باز شد انا الیە راجعون دەگەڕێتەوە هەمان زەمینە . 

وەئێمە ئاگامان لەمە نیە بیرمان چۆتەوە . 
قسەیەک هەیە میتۆلۆی ئەسکەندەنافی دەربارەی ئەم ئاگامان لێ نیە ئەڵێت: هەموو ئامانجی ژیان ئەوەیە ئاگات لەوە بێت کە تۆ خودایت . ئەوەیە کە یەک شت هەیە ئەویش خودی منی باڵایە. وەهەموو رووداوەکانی دیکە تەنها لە کەلیمەدان . هیچ رووداوێک لەنێوان شتەکان بوونی نیە . 

یەعنی لەنێوانی هەموو مرۆڤەکاندا هیچ مەرز و سنورێک نیە هەموو یەک Beingە . هەموو ئەو وزەیە ئەو  ٪٩٩یە کە مەولانا باسی دەکات .ئەو پرامان و کوانتۆم فیڵدەیە کە ناکرێت ناتوانی باسی لێوە بکەیت. ئەو هیچەیە. بەڵام ئێمە دیسان لەبارەیەوە قسە دەکەین بۆ ؟