لێكه‌وته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان
ئازاد عه‌لی
ئه‌مڕۆ (22/4/2024) سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ردانی عێراق-كوردستان ده‌كات. ئه‌م سه‌ردانه، سێ مانگ زیاتره وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌فاره‌تی توركیا له‌عێراق و موخابه‌راتی توركیا، سه‌رقاڵی داڕشتنی به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ره‌كه و چۆنیه‌تی سهرخستنین.
له‌ڕووی نه‌ریتی دیپلۆماسیه‌وه، ئه‌م جۆره زیاره‌تانه، به‌وپه‌ڕی دیقه‌ته‌وه به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێ. بۆیه، له‌ڕووی ئهتهكیاتهوه، پێشوازیه‌وه، وێڕای ئه‌و پرۆژانه‌ی هه‌ردوو وڵات مۆری ده‌كه‌ن.. هه‌رچی ده‌كرێ، هه‌ر ده‌بێ له چوارچێوه‌ی رێسای دوو وڵاتی گرنگی ناوچه‌كه و دوو دراوسێوه سه‌یر بكرێ. به‌ڵكو ناشكرێ دوور له پرۆتۆكۆڵی سیاسی و دیپلۆماسی حوكمی له‌سه‌ر بدرێ. با بشزانین، رێكه‌وتنه‌كان چۆن ده‌بن. ئاستی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌یه‌ندرێته چ ئاست و ئاڕاسته‌یه‌ك؟ ئه‌وكاته دوا حوكم بدرێ.
وه‌كو تر، عێراقیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیهوهو كوردیش، له‌ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازه‌وه سه‌یری ئه‌م زیاره‌ته ده‌كات.
عێراق.. كێشه‌ی مه‌ترسی وشكه‌ساڵی و كه‌مبونی ئاو و بیاباناوی به‌شێكی ئه‌رزه‌كه‌ی له‌خوارووی عێراقدا هه‌یه. شاڕێی ئابوری هه‌نارده‌ی نه‌وت و بازرگانی له‌گه‌ڵ رۆژئاواش، هه‌ر توركیایه. ئه‌م كێشانه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، بێگومان ده‌خرێنه ئه‌جندای كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكی توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه. بینینی سه‌رۆكی عێراق، ته‌نها پرۆتۆكۆڵییه و هیچی له‌سه‌ر ههڵناچنرێ!
بێگومان.. عێراق له‌م دۆخه، هه‌م له‌به‌ر هاوسه‌نگی ئیقلیمی-سیاسی و هه‌م له‌به‌ر دۆخی ئاساییش و له‌به‌ر سیاسه‌تی ئابوریش.. گه‌لێ پێویستی به توركیایه.
توركیا.. له‌به‌رامبه‌ردا، پێویستی به‌وه‌یه عێراق هاوكاری ستراتیژی تازه داڕێژراوی هێرشكردنه سه‌ر گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ی له‌م دۆخه‌دا بكات. پاشانیش بۆ رۆژئاوای كوردستان. ئه‌م داخوازیه‌ی توركیا، گرنگترین به‌شی پرۆگرامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یانه.
ئاماژه‌كان وا ده‌گه‌یه‌نن، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق و كوردستان، هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان خسته ژێر رێكه‌وتن و پاڵه‌په‌ستۆ، نه‌توانن له‌به‌رامبه‌ر پرۆگرامی توركیا، بۆ نه‌خشه‌ی هاوبه‌ش دژی (P.K.K) بێ‌باك بن.
لێره‌وه ده‌بێ بێینه سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و سیاسه‌تی ره‌سمی هه‌رێمی كوردستان.
هیچ كوردێكی كوردپه‌روه‌ر نادۆزیته‌وه، پێی خۆشبێ خه‌باتی هیچ به‌شێكی كوردستان دوچاری كاره‌ساتی عه‌سكه‌ری بكرێ. بۆیه هه‌موو كوردێك له‌سه‌ر هه‌سته بزانرێ له به‌غداد-هه‌ولێر له‌م سه‌ردانه‌دا، چی ده‌گوزه‌رێ و چۆن رێكدهكهوون. دوای ئه‌وه‌ش چی روده‌دات!؟
حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌كو به‌شێك له سیاسه‌تی نیشتمانی و به‌شێك له ده‌ربه‌ستی ده‌ستوری و به‌شێكیش له ئاساییشی ناوچه‌كه و توركیاش.. ناتوانێ پێچه‌وانه‌ی بڕیار و رێكه‌وتنی عێراق له هه‌ولێر، هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵبێنێ. به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر له‌م كاته‌ی قه‌یران و كێشه‌كاندا و پارتیش وه‌كو هێزی سه‌ره‌كی حوكمڕان و پڕ له كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ ئێران و یه‌كێتی و كێشه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست ناده‌ن!
ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی دوای رێكه‌وتنی توركیا-عێراق-كوردستان، له‌حاڵه‌تی هێرشی فراوانی عهسكهریدا، پێویسته (P.K.K) چی بكات؟
له‌ڕووی بڕیاری عه‌سكه‌ریه‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی-عه‌سكه‌ری (P.K.K) به‌رپرسی بڕیاری مێژوویین له‌م دۆخه‌دا. به‌ڵام..
وه‌كو تر.. شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوان كه به زیاتر له (75 بۆ 100 هه‌زار) سه‌رباز و به‌وپه‌ڕی توانای ته‌كنه‌لۆژی جه‌نگ و لۆجستی ئه‌ركانی جه‌نگ ئه‌ندام بدرێ.. كارێكی ئه‌قڵانی نییه هێزی نابه‌رامبه‌ری (P.K.K) بكه‌ونه ته‌ڵه‌ی جه‌نگی به‌ره‌ییه‌وه. چونكه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی له‌ڕووی عه‌سكه‌ریه‌وه دیاره!
ده‌ربازبونی ستراتیژیش له‌م جۆره دۆخه سیاسی-عه‌سكه‌ریه، دوای رێكه‌وتنی توركیا و عێراق، ته‌نها كشانه‌وه‌ی ته‌كتیكی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌دا بۆ قوڵایی باشوری كوردستان نییه، هه‌روه‌كو تا ئێستا (P.K.K) وایان كردووه. به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی قوڵتر بیر له ستراتیژی خه‌باتی چه‌كداری بكه‌نه‌وه كه (40) ساڵی ره‌به‌ق (1984-2024) درێژه‌ی كێشاوه.. به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك رۆژیش سه‌ركه‌وتنێكی عه‌سكه‌ری به‌رچاو له‌ناو باكوری كوردستاندا، بۆ رزگاری گونده‌كان و ناوچه شاخاویه‌كان، هێنرابێتهدی؛ له‌به‌رامبه‌ر دۆخێكی عه‌سكه‌ری وادا، (P.K.K) ئایا ده‌توانێ له‌به‌رامبه‌ر وڵاتێكی گه‌وره و خاوه‌ن توانای عه‌سكه‌ری وه‌كو توركیا، به چ ئه‌گه‌رێكی عه‌سكه‌ری تر، ته‌رازوی هێزی عه‌سكه‌ری بگۆڕن؟
به خوێندنه‌وه‌ی ئێمه، له درێژه‌كێشانی شه‌ڕی تاكتیكی و خۆپارێزی، ده‌ره‌تانی سه‌ركه‌وتنی عه‌سكه‌ری گه‌وره، له‌به‌رده‌م (P.K.K)دا نابینین (هیوادارین به‌هه‌ڵه‌دا چوبین). به‌ڵام دوای چل ساڵی خه‌باتی چه‌كداری بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجامی ململانێ عه‌سكه‌ریه‌كه بزانرێ.
دوو بڕیار له‌به‌رده‌م (P.K.K)دایه..
یه‌كه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی یه‌كلایه‌نه‌ی خه‌باتی چه‌كداری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
دووه‌میشیان: ده‌ستهه‌ڵگرتن له خه‌باتی چه‌كداری و ته‌ركیزكردنه سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی-په‌رله‌مانی و چالاكی و فشاری جه‌ماوه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات.